عیراقی

مالكی پێشنیازێك لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دەخاتە روو

مەودا میدیا - سلێمانی |


مالكی پێشنیازێك لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دەخاتە روو
مەودا میدیا-

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشنیارێكی بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار خستووەتە روو دەڵێت "كەمكردنەوەی نرخی دینار و چارەسەرنەكردنی كاریگەرییەكانی بووەتە هۆی قەیرانێكی سەختی ئابووری و ژیان بۆ هاوڵاتییان و بۆ ئەوەش داوادەكات بەهای 100 دۆلار بكرێتە 137 هەزارو 500 دینار".

نوری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی تشرینی دووەمی 2022 لە تویتێكدا رایگەیاند "كەمكردنەوەی نرخی دینار و چارەسەرنەكردنی كاریگەرییەكانی لەسەر هاوڵاتییان بووەتە هۆی قەیرانێكی سەختی ئابووری و ژیان".

نوری مالیكی ئەوەشی وتووە "ئەو دۆسیەیە لەبەردەم حكومەتی عیراقدایە كە پێویستە چارەسەر بكرێت بەشێوەیەك كە زیان بە هاوڵاتییان و ئابووری نیشتیمانی نەگەیەنێت لە رێگەی دانانی پلانێكی وردەوە". 

نووری مالیكی پێشنیاز دەكات، نرخی یەك دۆلار بكرێتە 1375 دینار لە بری 1450 دینار، تاوەكو "زیانەكانی لەسەر هاوڵاتییان و ئابووری نیشتیمانی دووربخەینەوە".

ئەو پێشنیازەی مالیكی لە دوای ئەوە بوو كە لە 10ی تشرینی یەكەمی 2022، داوایەك لەلایەن 41 پەرلەمانتاری عیراقەوە درایە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی دانیشتنێكی ئەنجومەنی نوێنەران تەرخان بكرێت بۆ كەمكردنەوەی بەهای دۆلار و كاركردنەوە بە بەهای پێشووی.

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان