راپۆرت

زیاتر لە 10 ملیۆن چینی بەهۆی شەڕ و وشکەساڵی و برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە 10 ملیۆن چینی بەهۆی شەڕ و وشکەساڵی و برسێتییەوە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ ژنەڕاڵەکانی شەڕ داوایان لە جوتیارە چینییەکان کرد لەبری گەنم و جۆ، تلیاک بچێنن بۆ ئەوەی سوودی زیاتر بەدەستبێنن تاوەکو بتوانرێت تێچووی شەڕ و سوپا دابین بکرێت.

لەگەڵ دەستپێکی ساڵ 1928 هاوکات لەگەڵ وشکەساڵی و کەمکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران و شەڕ باکووری چین رووبەڕووی برسێتی بوویەوە، خەڵکی زیاتر لە 300 شار رووبەڕووی کەمبوونەوەی مادە خۆراکییەکان بوونەوە و ژیانی ملیۆنان کەس کەوتە مەترسییەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکێکی زۆر لە پارێزگاکانی " شاندۆنگ، هەنان، شانشی و گانسۆ". سەرەڕای یارمەتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو کاتەدا، چین نەیتوانی کۆنترۆڵی ئەو کارەساتە گەورەیە بکات لەوڵاتەکەی.

شەڕی ناوخۆ و وشکەساڵی
لە نێوان ساڵەکانی 1926 تاوەکو 1927 شاری شانگشی رووبەڕووی رێژەیەکی زۆر لە کەمبوونەوە بەرهەمی جوتیاران بوویەوە، هەر بۆیە بەرپرسانی ناوچەکە هۆشداریان لە هەمبەر برسێتی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییدا و لە هەمانکاتدا وشکەساڵی بووە هۆکاری لەناوچوونی هەزارن کیلۆمەتر لە زەوییە کشتوکاڵییەکان.

جگە لەمەش، قەیرانی سیاسی و شەڕی ناوخۆ وڵاتەکەی وێران کرد و رۆڵێکی بەرچاویی لە دروستبوونی برسێتی و کەمبوونەوەی خۆراک بوو، لەو کاتەدا زۆربەی چین وتوێژەکان بێبەشبوون لە بەرهەمی گەنم و جۆ، چونکە داوا لە جووتیاران کرابوو لەبری بەرهەمی خۆراک، تلیاک بچێنن بەو هیوایە پارەی زیاتریان دەستبکەوێت بۆ دابینکردنی لایەنی ئابووری شەڕ.

ملیۆنان قوربانی
برسێتی و وشکەساڵی کاریگەری لەسەر ملیۆنان چینی دانیشتووی کەنار دەریاکان دانابوو، لە ساڵی 1928 ئەو ناوچانە شاهیدی بەجێهێشتنی ملیۆنان کەس بوون، ئەو کەسانە کە زیاتر لە چوار ملیۆن کەس بوون بەناچاری ماڵوحاڵیان بەجێدەهێشت و بەرەو ناوچەکانی دیکەی چین دەڕۆشتن و لەو ناوچانە دەستیان بە دەرەوەزەکردن دەکرد بۆ ئەوەی پاروویەک نانیان دەستکەوێت.
 

بەرپرسانی چینی لە پارێزگای شانشی لەنێوان ساڵەکانی 1928 بۆ 1930 مردنی زیاتر لە سێ ملیۆن کەسیان راگەیاند کە بەهۆی برسێتی و نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدابوو. بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییە و باردۆخی نالەبار نەتوانرا ئامارێکی وردتر دەستکەوێت، بەڵام مێژوونووسانی چینی باس لە گیانلەدەستدانی 10  ملیۆن کەس لەناوچەکە دەکەن.

هەواڵی مردنی ئەو رێژە زۆرە لە خەڵک ناڕەزایەتی ناوخۆ و دەرەوەی لێکەوتەوە هەر بۆیە کۆمیسۆنی نیونەتەوەیی چین بڕی 382 هەزار دۆلار بودجەی بۆ ئەو ناوچانە دابینکرد، کۆمیسۆنەکە ناچار بوو بنەتۆ بۆ جووتیاران فەراهەم بکات بۆ ئەوەی ئەو زەوییانەی بۆ کشتوکاڵ دەبن کاری تێدا بکەن، لە ناو شارەکان خواردنگەی خۆبەخش بۆ ئاوارەکان دروستکرا تاوەکو بە خۆڕایی خواردن بۆ خەڵکی دابینبکات.

سەرەڕای ئەو رێگە چارەیە، بەڵام لە ساڵێ 1930 جارێکی دیکە برسێتی لەو ناوچانە دەستی پێکردەوە و کارەساتێکی دیکەی سروشتی بەدوای خۆیدا هێنا و قوربانی زۆری لێکەوتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان