عیراقی
وادەی دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش لە بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە ژمارەیەك ئەندامی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران سوێندی یاسایی دەخۆن و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ چەند پرۆژە یاسایەك دەكرێت.
بە پێی كارنامەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران "رۆژی یەكشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2022 كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەكە بەڕێوە دەچێت و لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە ژمارەیەك پەرلەمانتار سوێندی یاسایی دەخۆن و دەبنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران".
باس لەوەشكراوە "لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەكە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای خزمەتی مەدەنی فیدڕاڵی دەكرێت و لە بڕگەی سێیەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای خزمەتی زانست بەڕێوەدەچێت و لە بڕگەی چوارەمیش خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای پاراستنی منداڵ دەكرێت و بڕگەی پێنجەمی دانیشتنەكە بەگفتوگۆیەكی گشتیی كۆتایی بە دانیشتنەكە ئەنجومەنی نوێنەران دێت".
ك. م