جیهانی

ئێران... نزیكەی 100 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران... نزیكەی 100 كەس بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند ئەوانەی تائێستا لە وڵاتەكە بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە ژمارەیان گەیشتووەته 92 كەس.

كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند "ئەوانەی تائێستا خراونەتەژێر چاودێری بەگومانی توشبوونی نەخۆشی كۆرۆنا ژمارەیان گەیشتوەتە 8 هەزارو 532كەس".

ئاماژەی بەوەشكرد "لەكۆی ئەوانەی توشبوون لە وڵاتی ئێران تائێستا 92 كەس گیانی لەدەستداوە و زیاتر لە 550 كەسیش چاكبوونەتەوە".

بەپێی دواین ئامار لەسەر ئاستی جیهان تا ئێستا زیاتر لە 93 هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون، 3 هەزار و 200كەس گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 50 هەزارو 700 كەس چاكبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan