عیراقی
وادەی خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ و مووچەکەی دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وادەی سەربازی زۆرەملێ و ئەو مووچەی دەدرێت بەو کەسانە ئاشکرادەکات.
خالید عوبێد، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، هەندێک لە رێنماییەکانی زۆرەملێ (خزمەتی ئاڵا) کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەرکراون و لەلایەن پەرلەمانەوە دەنگی لەسەر دەدرێت بۆ هەر عیراقییەکی نێر کە تەمەنی لە خوار 45 ساڵەوە بەم شێوەیەیە:
- 18 مانگ بۆ ئەو کەسانەی بڕوانامەیان نییە.
- 12 مانگ بۆ ئەو کەسانەی ئامادەییان تەواو کردووە.
- 9 مانگ بۆ ئەوانەی کۆلێژ یان پەیمانگایان تەواو کردووە (دوو ساڵ).
- 6 مانگ بۆ هەڵگری بڕوانامەی ماستەر.
- 3 مانگ بۆ هەڵگری دکتۆرا.
لەبارەی مووچەی ئەو کەسانەوە ئاماژەی بەوەکرد "مووچەکانیان لەنێوان 600 بۆ 700 هەزار دەبێت، هەروەها دوو ساڵ دوای بڵاوبوونەوەی یاساکە لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقی دەچێتە بواری جێبەجێکرنەوەوە".
س.ر