عیراقی
ئۆتۆمبێلی عیراقی دروستدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژكارێکی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكاریی عیراق رایدەگەیەنێت لە عیراق چەندین بیرۆكە هەن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئاماژە بەوەشدەکات وەزارەتەکەیان دەستیکردووە بە پلاندانان.
راوێژكارێکی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكاریی عیراق رایدەگەیەنێت لە عیراق چەندین بیرۆكە هەن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئاماژە بەوەشدەکات وەزارەتەکەیان دەستیکردووە بە پلاندانان.
عەمار جەنابی راوێژكاری وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكاریی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاندووە "چەندین بیرۆكە هەن بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل لە عیراق، یەكێكیان گرێبەستكردنە بۆ هاوبەشی تەكنەلۆجیا لەگەڵ میسردا".
ئاماژەی بەوەشکرد "وەزارەتەكە دەستیكردووە بە پلاندانان بە مەبەستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی عیراقی و پەرەپێدانی ئەو پیشەسازییە".
س.ر