عیراقی
لە هەرێمی كوردستان و عیراق قەرز دەدرێتە توشبووانی شێرپەنجە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی لیژنەی دارایی رایگەیاندووە "لەمەودوا توشبووانی شێرپەنجە دەتوانن سودمەندببن لە وەرگرتنی قەرزێك كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەدرێت و ئاشكراشیكردووە بڕی قەرزەكە تا 15 ملیۆن دینارە و لەماوەی 5 ساڵدا دەدرێتەوە و لەسەدا 2.9 سودی دەچێتە سەر".
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "لەماوەی رابردوو دوای بڕیاری بانكی ناوەند بۆ راسپاردنی گشت بانكە موڵەتپێدراوەكان بە پێدانی قەرزی تەندروستی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە داوام لە بانكی ناوەند كرد بە راسپاردنی ئەو بانكانەی لە هەرێم كاردەكەن بە پێدانی ئەو قەرزە بە دانیشتووانی هەرێمی كوردستانیش".
ئاشكراشیكردووە "خۆشبەختانە ئەمڕۆ 6-11-2022 بانكی ناوەند رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەوەی ئەو قەرزە هاوڵاتییانی هەرێمیش بگرێتەوە و پێویستە ئەو بانكانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێكراوە و هەرێمی كوردستان كاردەكەن ئەو قەرزە بدەن".
باسی لەوەشكردووە "بڕی ئەو قەرزە دەگاتە 15 ملیۆن دینار و بۆ ماوەی 5 ساڵە و بە رێژەی سوودی 2.9% دەدرێت بەو نەخۆشانەی كە خوازیارن و مەرجەكان دەیانگرێتەوە".
ك. م