تەندروستی

تا دەتوانی لە قەلەقی و تەنیایی دووربکەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تا دەتوانی لە قەلەقی و تەنیایی دووربکەوە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لەبەرئەوەی مرۆڤ، کائنێکی کۆمەڵایەتییە و ناتوانێت تەنیا بێت، زانایان هۆشداری لە زیانەکانی تەنیایی دەدن و پێشنیازدەکەن بە خەڵک کە هەوڵبدەن لە تەنیایی دوورکەبنەوە، جگە لە تەنیایی قەلەقیش هۆکارە بۆ دروستبوونی نەخۆشی و جەستەیەکی ناتەندروست. 

زانایان هۆشداری دەدەن لە دوورکەوتنەوە لە قەلەقی و تەنیایی، چونکە دەبێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی شەکرە.

لەچوارچێوەی راپۆرتەکانی گۆڤاری "Diabetology" کە تایبەتە بە نەخۆشی شەکرە لە نەرویج، باسلەوە دەکات کە قەلەقی و تەنیایی لە مرۆڤدا دەبێتە هۆی دروستبوونی شەکرە.

دەشڵێن، تەنیایی وادەکات بەرگری لەش لە بەرانبەر مادەی ئەنسۆلین کەمبێتەوە و کە ئەرکی پاککردنەوەی شەکرەی خوێنی لەئەستۆیە و کاریگەری لەسەر کۆنترۆڵکردنی خواردن لە رێگای مێشکەوە هەیە کە دەبێتە هۆی زیادبوونی شيکرەی خوێن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە