تەندروستی

ئەو دەرمانانە چین کە نابێت لەگەڵ خواردندا بخورێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو دەرمانانە چین کە نابێت لەگەڵ خواردندا بخورێن
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

هۆشیاری بەکارهێنانی دەرمان گرنگە، بەڵام زۆرجار لەکاتی وەرگرتنی دەرمانەکە لەلایەن دەرمانخانە یان پزیشکی تایبەتەوە بە نەخۆش ناوترێت کە ئەو دەرمانە چۆن و کەی بەکاربهێنرێت، ئەوەش وا دەکات کە نەخۆشەکە سوودی باش لە دەرمانەکە نەبینێت.

لەوانەیە وا بیربکەینەوە کە دەبێت هەموو دەرمانێک لەگەڵ ژەمەکاندا بخورێت، راستە بۆ هەندێک دەرمان وایە، بە نمونە بۆ سوود بینینی زیاتر لە ڤیتامین باشترە لە گەڵ ژەمە خواردنێکی چەور بخورێن.

بەوتەی بەشێک لە پسپۆڕانی خۆراک هەندێک دەرمان هەن نابێت لەگەڵ ژەمەکان بخورێن لەبەر ئەوەی زیانی زیاترە وەک لە سوودەکەی. 

ئەنتی بایۆتیک، ئەو خواردنانەی کەلسیۆمیان زۆرە وەک بابەتە شیرەمەنییەکان رێگر دەبن لە سوودەکانی ئەو دەرمانە، بۆیە نابێت لەگەڵ ئەو خواردنانەدا بخورێت.

ئاسن، کاتێک کە ئاسن بە گەدەی بەتاڵ بەکاردێت، باشترە بۆ جەستەی مرۆڤ، لەدوای چەند کاتژمێرێک پێش نانخواردن یان داوای خواردنەوەی میوە بخورێت باشە و پاڵەپەستۆی کەمتر لە سەر گەدە دروستدەکات.

ئەو دەرمانانەی بۆ پووکانەوەی ئێسقان پێویستە بخۆرێن، پێویستە پێش نان خواردن بەکار بێت، چونکە ئەگەر بە تێری بخورێت ئەوا سوودیان کەمترە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن