عیراقی
پرۆژە یاسایەک ناکۆکی لەنێوان پەرلەماندا دروستدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجام دەدرێت بەبێ خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای سەربازیی زۆرەملێ. ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت "ناکۆکی زۆر هەیە لەسەر پرۆژە یاساکە".
مەلا كەریم شكور، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "بڕیاربوو رۆژی یەكشەممەی رابردوو پرۆژە یاسای سەربازیی زۆرەملێ ببرێتە ئەنجومەنی نوێنەران، دواتر دواخرا بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ، بەڵام لە كارنامەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش دەرهێنراوە".
ئاماژەی بەوەکرد "پرۆژە یاساکە ناکۆکی زۆری لەسەرە بە تایبەت لەبارەی بودجەی پێویست بۆ كردنەوەی سەربازگەكان و مووچە و دەرماڵەی سەربازان، چونکە بەشێک لە کوتلەکان پێیان وایە یاسای گرنگتر هەیە بۆ جێبەجێکردن کە عیراق پێویستی پێیەتی".
س.ر