عیراقی
حکومەتی عیراق بەنیازە یارمەتی خەڵکی هەژاری وڵاتەکەی بکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پلاندانانی عیراق بەنیازە چەندین پلانی گرنگ و نوێی سەبارەت بە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دابنێت، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق دەڵێت "وەزارەتەکەیان سەرقاڵی راپرسییەکە دەرباری رێژەی هەژاری لە عیراقدا".
عەبد زەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند "وەزارەتەکەیان سەرقاڵی راپرسییەکە دەرباری رێژەی هەژاری لە عیراقدا، هەروەها لەئێستادا رێژەی هەژاری لە عێراقدە بەرزە و زیاتر لە %23 دانیشتوانی عیراق لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین".
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژە بەوەدەکات "لە کارنامەی حکومەتە نوێیەکەی کار لەسەر سیاسەتی کەمکردنەوەی بێکاری و هەژاری دەکاتەوە و پشتبەستن بە بەرنامەی کاری حکومەتی نوێی، وەزارەتی پلاندانان، بە لەبەرچاوکردنی باردۆخی خەڵک لە عیراق ئەو گرفتانەی رووبەڕوویان بووەتەوە، وەزارەتەکە دەیەوێت لە رووی تەندروستی و شوێنی نیشتەجێبوون و پەروەردەوە و فێرکردنەوە هاوکاری خەڵک بکات".
بە پێی راپرسییەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق بێت، هەرکەسێک کە مانگانە داهاتی لە 400 هەزار دینار کەمتر بێت بە هەژار دادەنرێت و بەپێی راپرسییەکە بێت زیاتر لە 10 ملیۆن کەس لە عیراق لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.
س.ر