عیراقی
ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەبارەی گرفتی كەمئاوی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سبەینێ بەئامادەبوونی دوو وەزیری حكومەتەكەی سودانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و لە كۆبوونەوەكە پلانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ كێشەی كەمئاوی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق "رۆژی پێنجشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2022 كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاووتوێكردنی چەند پڕۆژە یاسایەك كۆدەبێتەوەو لە كارنامەی دانیشتنەكە ئاماژە بەوەكراوە ژمارەیەك پەرلەمانتار سوێندیی یاسایی دەخۆن لە خاڵی دووەمی كۆبوونەوەكەش بە ئامادەبوونی وەزیرانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەبارەی پلانی ئەو دوو وەزارەتە بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی گفتوگۆ دەكرێت".
باس لەوەشكراوە لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران "خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێریی ئەتۆمی و تیشكدانەوە كیمیایی و بایەلۆژییەكان دەكات و لیژنەكانی تەندروستی و ژینگە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راپۆرتێك لەو بارەیەوە پێشكەشدەكەن و دوواتر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی رێگاوبانەكان و پڕۆژە یاسای رێكخستنی كرێی خزمەتگوزارییەكان لە دامودەزگاكانی حكومەت، گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێن".
ك. م