عیراقی

حكومەتی هەرێم داوای 17%ی پشكی بودجە دەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێم داوای 17%ی پشكی بودجە دەكاتەوە
مەودا میدیا-

چاوەڕوان دەكرێت، هەفتەی داهاتوو وەفدە باڵاكەی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكات، سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی هەرێمیش "زانیاری لە بارەی پێشنیازەكانی هەرێم بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات".

سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە بارەی ئەو پێشنیارانەی دەیخەنە بەردەم بەرپرسانی عیراق، بۆ دەنگی ئەمریكا رایگەیاندووە "هەرێم داوای رێككەوتن لەسەر بودجە لە عیراق دەكات و داوادەكات 17% پشكی بودجەی بۆ بگێڕدرێتەوە و ئەگەر بەغدا رازی نەبێت، هەرێم داوای 14% دەكات."

سەرچاوەكە راشیگەیاندووە "داواكاریەكی تری هەرێم لە بەغدا، دابینكردنی بودجەیە بۆ پێشمەرگە وەكو بەشێك لە سیستمی بەرگری عیراق، هەروەها داوا لە بەغداش دەكرێت چیتر ناكۆكی سیاسی تێكەڵ بە مەسەلەی دارایی نەكرێت"

وتیشی "هەرێم دەیەوێت قەرزەكانی لەگەڵ بەغدا تەسفیە بكات، بەتایبەت پرسی راگرتنی بودجەی هەرێم كە لە ساڵی 2014ەوە راگیراوە و بەغداش داوای داهات لە هەرێم دەكات."

سەبارەت بە پێشبینی بەرپرسانی هەرێم بۆ ئاراستەی گفتووگۆكانیان لەگەڵ عیراق، سەرچاوەكە وتویەتی "رەنگە دواجار لەسەر بڕە پارەیەك رێكبكەوین، كە بەغدا بۆ هەرێمی رەوانە بكات."

لەبارەی چارەسەركردنی ئەو بڕیارەی لەلایەن دادگای فیدراڵی عیراقەوە لە دژی نەوت و غازی هەرێم درا و نەوت و غازی هەرێمی بە نایاسایی و نا دەستوری ناساندووە، سەرچاوە باڵاكەی حكومەتی هەرێم وتی"دەمانەوێت ئەو كێشەیە بە پێی پرۆژە یاسای نەوت و گاز چارەسەر بكەین، چونكە بڕیارەكەی دادكای فیدراڵی پشت ئەستوورە بە یاساكانی سەردەمی بەعس، لەكاتێكدا بەپێی دەستور دەرهێنانی نەوت لە بیری نوێ بۆ هەرێم ئاسایی و یاساییە."

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان