راپۆرت

دەرئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەی كۆنگرێسی ئەمریكا، چۆن مەیدانی سیاسی ئەمریكا دەگۆڕێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەرئەنجامی هەڵبژاردنی نیوەی كۆنگرێسی ئەمریكا، چۆن مەیدانی سیاسی ئەمریكا دەگۆڕێت؟
مەودا میدیا-ژاڵە محەمەد

كۆمارییەكانی ئەمریكا بەتایبەت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆك كۆماری پێشووی ئەمریكا، لەچەند رۆژی رابردوودا هیوایەكی زۆری بە هەڵبژاردنەكانی نیوەی كۆنگرێس و سەركەوتنی ئەو كەسانە بوو كە ئەو پشتگیری دەكردن.
ئەگەرچی هێشتا چارەنووسی زۆربەی كاندیدەكان بەتەواوەتی دیار نیە، بەڵام بە پێی پێشبینیەكان لەوانەیە دەرئەنجامەكان بەدڵی كۆمارییەكان نەبێت.

لەگەڵ ئەوەدا دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی رۆژی سێشەممە وا دەریدەخات "جۆ بایدن" سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە ئۆباما و كلینتۆن ئەنجامی باشتری دەستكەوتبێت.

بەشداری بەرچاویی دەنگدەران لە هەرێمی جۆرجیا

دیموكراتەكان بە لەبەرچاوگرتنی دەرئەنجامەكان، هەتاكو كاتژمێر 8ی بەیانی بەكاتی ئەمریكا، ئەگەری لەدەستدانی كۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لەدەست بدات.

پێشبینییەكان دەریدەخات كە دیموكراتەكان لەداهاتوودا لە كۆنگرێسی ئەمریكا 210 بۆ 211 كورسی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەست بهێنن و كۆماریەكانیش 224 بۆ 225 كورسی بەدەستبهێنن.

گەورەترین كێشەی جۆبایدن و دیموكراتەكان لەم هەڵبژاردنەدا رێژی بەشداری كۆڵەكەكانی حزبە لە هەڵبژاردنەكان. دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنی نیوەی كۆنگرێس بەتایبەت ئەگەر كۆنترۆڵی كۆشكی سپیان بەدەستەوە بێت لەگەڵ دابەزینی 20% بەشداری دەنگدەران رووبەڕوو دەبنەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە پێدەچێت بانگەشەكانی جۆ بایدن بە دروشمی "ترساندنی دیموكراسی ئەمریكا" لەلایەن لایەنگەرانی ترەمپەوە و باسكردنی بابەتی مافی لەناوبردنی كۆرپەلە، دەنگدەرانی نیگەران كردووە و بووە هۆكاری بەشداری زیاتری دەنگدەرانی دیموكرات بەرێژەیەكی بەرچاو.

قەلەقی دەنگدەران تەنیا سەرقاڵكردنی مێشكیان نەبوو بەڵكوو هەڵئاوسانی بازاڕیشی لەگەڵدا بوو
كۆمارییەكان بە هیوابوون لەدوای بەرزبوونەوەی خەرییەكانی ژیان، هەڵاوسانی بەرز و ناڕەزایەتی لە باردۆخی ئابووری بتوانێت وا بكات ئەوان لە هەڵبژاردەنەكاندا سەركەوتن مسۆگەر بكەن.

ئەگەرچی لەكاتی دەنگدان بابەتی باردۆخی ئابووری وڵاتەكەیان گرفتێكی سەرەكی دەنگدەران بوو، بەڵام مافی پێدانی لەناوبردنی كۆرپەلە بابەتێكی دیكەیە بۆ هاندانی دەنگدەران لەكاتی هەڵبژاردنەكان.

بەوجۆرەیە كە دیموكراتەكان بە یارمەتی و بەشداری زۆری لایەنگرانیان لە پێنسێلوانیا توانیان یەكێك لە كورسییەكانی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەو وڵاتە بەدەستبێنن. ئەگەرچی درئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمەكانی جۆرجیا، ئاریزۆنا و نەوادا هێشتا دیار نیە، بەڵام پێدەچێت دیموكراتەكان لەو ناوچانەدا چانسی زیاتریان هەبێت بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنن.

دەرئەنجامی دەنگدان لەو هەرێمانەدا پێدەچێت تا چەند رۆژێكی دیكە بەدەرنەكەوێت، لە بەر ئەوەی ناردنی دەنگەكان بە پۆستە كاتی پێویستە و پێی دەچێت لە لایەكی دیكەوە ئەگەری هەڵبژاردنەكان بۆ خولی دووهەم لە جۆرجیا زۆرە.

بەردەوامی درزی گەورەی سیاسی لەنێوان دوو حزبی سیاسی ئەمریكا

درزی گەورەی سیاسی لە نێوان دیموكرات و كۆمارییەكان لەسەردەمی تڕەمپ و هەورەها بەهێرشكردنە سەر باڵاخانەی كۆنگرێس قووڵتر بوو ئەو بابەتەش كاریگەری لەسەر دەنگدانی ئەمجارە زۆر بووە و لایەنگەرانی هەردوولا لەترسی سەركەوتنی لایەنی بەرامبەر چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدان و كێبڕكێكە زیاتر و بەهێزتر بوو.

بەشێكی زۆری كۆمارییەكان كە تا ئێستاش دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2020 یان قبوڵ نەكردووە لەوباوڕەدان بۆ رێگەگرتن لەوەی ئەمریكا ببێتە وڵاتێكی "سۆسیالیستی یان كۆمۆنیستی" پێویستە لەگەڵ دیموكراتەكان بجەنگن. لەبەرامبەردا دیموكراتەكان لەو باوڕەدان شكستی كۆمارییەكان بەتایبەت لایەنگرانی تڕەمپ بە "رزگار كردنی دیموكراسی" ناو دەبەن.
كۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن كۆمارییەكان بەو مانایە دێت هەردوو حزبەكە لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامە و پلانەكانی حكوومەت پێویستیان بە موناقشە و لێك تێگەشتنی زیاترە.

یارمەتی نەویستراویی ترەمپ بۆ دیموكراتەكان

دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنەكانی نیوەی دووهەمی كۆنگرێس لەگەڵ ئەو پاڵێوراوانەی كۆمارییەكان رووبەڕوو بوونەوە كە بە یارمەتی ترەمپ لە هەڵبژاردنەكانی خولی یەكەم سەركەوتن.
ترەمپ پشتگیری ئەو نوێنەرانەی دەكرد كە لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئەمریكا جۆ بایدن، ناڕازی بوون لە دەرئەنجامەكان.

سەركەوتنی كۆمارییەكان لە فلۆریدا
كۆمارییەكان لە فلۆریدا سەركەوتنی باشیان بەدەستهێنا و دەنگدان لەو هەرێمەدا لە قازانجی كۆمارییەكان بوو و لەوێ دەنگێكی باشیان بەدەستهێنا.

"روون دۆسانتیس"، پارێزگاری كۆمارییەكانی فلۆریدا جارێكی دیكە وەك پارێزگار هەڵبژێردرایەوە. باسلەوەش دەكرێت یەكێك لە بەربژێرەكانی سەرۆك كۆماری ئەمریكا بێت لەساڵی 2024.

بەشێك لە چاودێران لەو بڕوایەدان كە ترەمپ لەدوای راگەیاندنی خێرای خۆی بۆ كاندیدبوونی سەرۆك كۆماری ئەمریكا لە ساڵی 2024 لە هەوڵدایە ببێتە رێگر لەبەردەم "دۆسانتیس" لەسەرەتای هەڵبژاردنەكانی ناوخۆی كۆمارییەكان بۆ ئەو پۆستە.

دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی رۆژی سێشەممە لە فلۆریدا دەرخەری ئەوەیە، كە ئەو هەرێمە لەماوەی رابردوودا دەنگەكانیان بۆ "بیل كلینتۆن و باراك ئۆباما" بووە، بەڵام لە ئێستادا بووەتە بنكەیەكی گرنگ بۆ كۆماریخوازەكان.

ترەمپ لەساڵی 2020 توانی 29 دەنگی "ئەلكترا فلۆریدا" بەدەست بێنێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت، بەربژێری ساڵی 2024 بۆ سەرۆك كۆماری، هەركەسێك بێت رێگایەكی ئاسانی لە پێشە بۆ بەدەستهێنانی دەنگی ئەو ناوچەیە.

لە ئێستادا و لەدوایین پێشهاتی هەڵبژاردنەكاندا، كۆمارییەكان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە جیاوازییەكی كەمەوە لە پێش دیموكراتەكانەوەن و لە ئەنجوومەنی پیرانیش كێبڕكێیەكی سەخت لە نێوانیاندا هەیە كە دەكرێت چەندین رۆژ یان هەفتەی پێ بچێت تاوەكو یەكلایی دەبێتەوە و سەركەوتنی یەكێك لە دوو حزبی دیموكراتەكان و كۆمارییەكان رادەگەیەنرێت.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان