عیراقی
ئەو كەسەی دایك و دوو خوشكی خۆی كوشت لە هەرێمی كوردستان دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق رایگەیاند، دوای ئەوەی سێ رۆژ لەمەوبەر لە ناوچەی كازمییەی بەغدا، كوڕێك دایك و دوو خوشكی خۆی كوشت، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە لە هەرێمی كوردستان دەستگیركراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق ئەمڕۆ هەینی 11ی تشرینی دووەمی 2022 لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە "هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە سێ رۆژ لەمەوبەر لە بەغدا دایك و دوو خوشكی خۆی كوشتبوو".
ئاماژە بەوەشكراوە "ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە بە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراقی راگەیاندووە كە ئەو تۆمەتبارە لە هەرێمی كوردستان، دەستگیركراوە".
رۆژی 8-10-2022، لە ناوچەی كازمیەی بەغدا ئەو كوڕە دایك و دوو خوشكی خۆی كوشت و دواتر هەڵاتبوو.