عیراقی
وردەكاری دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارەی سێ ئەندامی خێزانەكەی كوشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان باس لە دەستگركردنی ئەو تۆمەتبارە دەكات كە دایك و دوو خوشكی خۆی كوشت و دەڵێت "لە شاری هەولێر تۆمەتبارێكی هەڵاتوویان بە ناوی عەلی مەجید هاشم محەمەد دەستگیركردووە كە تۆمەتبارە بە كوشتنی سێ ئەندامی خێزانەكەی".
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "تۆمەتبار (عەلی مەجید هاشم محەمەد) لەدایكبووی 1999 دانیشتووی شاری بەغدا، لە رێكەوتی 8ی تشرینی دووەمی 2022، سێ ئەندامی خێزانەكەی كە پێكهاتبوون لە دایكی بەناوی (زەهرا عەلی حسێن) و دوو خوشكی دیكەی بەناوەكانی (دوعا مەجید هاشم محەمەد و بوشرا مەجید هاشم محەمەد) كوشتووە و دوای ئەنجامدانی تاوانەكە هەڵدێت بۆ هەرێمی كوردستان بە مەبەستی خۆدەربازكردن لە دەست هێزە ئەمنییەكان و هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات".
ئەوەش راگەیەنراوە "پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتباری ناوبراو و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی حكومەتی عیراقی فیدراڵ، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە توانرا لە رۆژی پێنجشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2022 تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و لە كاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە".
ك. م