عیراقی
وادەی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجە راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عیراق رایدەگەیەنێت لیژنەیەکى هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتى دارایی پکهێندراوە بۆ داڕشتنى پرۆژە یاساى بودجەى گشتى 2023، ئاماژە بەوەشدەکات ئامادەکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى 2023 لە قۆناغى کۆتاییدایە.
عەبدولزەهرە هینداوى، وتەبێژى وەزارەتى پلاندانانى عیراق بە رووداوی راگەیاندووە "لیژنەیەکى هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتى دارایی پکهێندراوە بۆ داڕشتنى پرۆژە یاساى بودجەى گشتى 2023 و کۆبوونەوەى بەردەوامیان هەیە".
ئاماژەی بەوەکردووە"ئامادەکردنى پرۆژەیاساکە کراوەتە دوو بەش، ئەوەى پەیوەندارە بە بودجەى بەکاربردن، وەزارەتى دارایی کارى لەسەر دەکات و ئەوەشى پەیوەندیدارە بە بودجەى وەبەرهێنان لەلایەن وەزارەتى پلاندانانەوە دیاری دەکرێت".
ناوبراو وتویەتی"ئامادەکردنى پڕۆژەیاساى بودجەى گشتى 2023 لە قۆناغى کۆتاییدایە و لەچەند رۆژى داهاتوودا تەواو دەکرێت، بۆ ئەوەی ئاڕاستەى ئەنجومەنى وەزیران بکرێت، لەبرى بودجەى 2022 کە ساڵەکەى کۆتایی هاتووە".

س،ر