گشتی

ئەو مرۆڤانەی لەگەڵ دووپشک دەژین و دەیپەرستن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو مرۆڤانەی لەگەڵ دووپشک دەژین و دەیپەرستن
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

خەڵکی لادێیەک بەناویی "کاندا کوور" لە هیندستان لەگەڵ دووپشکەکان دەژین و دەیانپەرەستن، دووپشکەکان تائێستا هیچ زیانێکیان بۆ خەڵكی لادێکە نەبووە.

هیندستان، وڵاتێکە خەڵکەکەی شتی جیاواز جیاواز دەپەرەستن و فرە ئایینن، بەشێکیان مشک، مار، مانگا، مەیموون و ...هتد، دەپەرەستن. بەجۆرێک رێز لە ئاژەڵەکان دەگرن کە بە خواوەندی خۆیانی دەزانن.

خەڵکی ئەو لادێیەی کە دووپشکەکان دەپەرەستن، هەڵسوکەوتی سەیر لەگەڵ دووپشکەکان ئەنجامدەدەن و یارییان لەگەڵ دەکەن و دەیانخەنە ناو دەمیان و دەیانخۆن، سەیر لەوەدایە هەتا ئێستا هیچ کەسێکیان بە هۆی پێدانی دووپشکەوە گیانی لەدەستنەداوە، ئەوا پەرستگای دووپشکەکانیان هەیە و رۆژانە دەڕۆن و نوێژیان بۆ دەخوێنن و نزایان بۆ دەکەن.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan