تەندروستی
ئەگەر قژمان بتاشین، مووی سەرمان زیاتر و جوانتر دەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لەناو خەڵکدا وا باوە ئەگەر قژمان بتاشین ئەوا جوانتر و پڕتر دەبێت و تاشینی قژ دەبێتە هۆی گەشەی زیاتری و زوو هاتنەوە، بەڵام ئەم قسە لەرووی زانستیەوە راست نییە.
بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری پزیشکی BMJ ، بڵاویکردووەتەوە، تاشینی قژ هیچ یارمەتییەکی قژ نادات بۆ باشتربوونیی، هەروەها یارمەتی پڕبوون و ئەستوور بوونی قژ نادات، لەبەر ئەوەی بەشی زیندووی موو لەژێر پێستدایە و تاشینی کاریگەری لەسەر نابێت.
1- لەدوای چاککردنی قژ، کاتێک مووەکان دێنەوە بەراورد بەو مووانەی چاکنەکراون تیژترن و رەنگی ئەو مووانەش لەدوای چاککردن گەشە دەکەنەوە بە هۆی کاریگەری خۆر و ماددە کیمیاوییەکان وا دەردەکەوێت کە پڕرەنگتر بن.
2- بەکارهێنانی شامپۆ و شۆردنی قژ دەبێتە هۆی پاککردنەوەی موو لەچەوریی، بەڵام زۆرشۆردنی قژ باش نیە و هۆکارە بۆ شکاندنی موو و خوراندنی پێستی سەر.
3- لەلایەکی دیکەوە بەکارهێنانی چەند جۆر شامپۆ گۆڕانکاری لە قژدا دروستناکات و ئەگەر راهاتوون بە جۆرێک لە شامپۆ قژتان بشۆن ئەوا بەردەوام بن لەسەری.
4- دەوترێت شامپۆ هەتا کەفی زیاتر بێت باشترە، بەڵام کەفی زۆر هۆکارە بۆ لەنابردنی زیاتری چەورییە بەسوودەکانی قژ، کەواتا پێویستە بەبێ گوێدانە کەفی زیاتر کامە شامپۆ باشە ئەوە بەکار بێنیت.
5- هەرچی زیاتر قژ دابێنین باشتر و تەندروسترە ئەو قسەیەش راست نیە و بۆ مانەوەی قژ پێویست ناکات رۆژانە بەردەوام دایبێنیت و جارێک داهێنان لە رۆژدا بەسە.
6- بەردەوام لێدانی شامپۆ لە قژ دەبێتە هۆی وەراندن و لاوازبوونی، ئەو شامپۆیانەی زۆر بەهێزن دەبنە هۆی لەناوبردنی چەوری بەسوودی قژ، بەڵام ئەمە هیچ پەیوەندی بە وەراندنی قژەوە نیە، زۆرشۆردنی قژ دەتوانێت ژیان بە قژ بگەیەنێت و ببێتە هۆی وەراندن و لاوازبوونی.
ژ.م