گشتی

ئەو شوێنانەی مردن و نەخۆشی تیادا قەدەغەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو شوێنانەی مردن و نەخۆشی تیادا قەدەغەیە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

سەیروسەمەرەکانی ئەم جیهانە زۆرن، چەند شوێنێک لە جیهاندا هەن، مردن و نەخۆشی تیادا قەدەغەیە و بە پێچەوانەوە هەر کەسێک نەخۆش بکەوێت یان بمرێت ئەوا سزا دەدرێت و غەرامە دەکرێت.

"ئیتزۆکۆشیما" لە ژاپۆن
دوورگەیەک لە ژاپۆن وەک ناوچەیەکی پیرۆز ناسراوە و مردن تێیدا قەدەغەیە و لە ساڵی 1878 هەتا ئێستا هیچ کەسێک لەو ناوچەیە نەمردووە، یاسا سەیرەکانی ئەو دوورگەیە لەدایکبوونیشی وەک مردن قەدەغەکردووە، ژنی دووگیان و مرۆڤی بە تەمەن و نەخۆش رێگایان پێنادرێت بڕۆنە ناو دوورگەکە.
 
"سیلیا"
ناوچەیەکە لە ئیتاڵیا، دانیشتوانەکەی 537 کەس دەبن، زۆربەی دانیشتوانەکەی تەمەنیان لە 65 ساڵ تێپەڕ نابێت. سەرۆک شارەوانی ئەو شارە دەڵێت "کەس بۆی نییە لێرە نەخۆش بکەوێت یان بمرێت"، چونکە نایاساییە ئەو کەسانەشی ساڵانە پشکنین بۆ خۆیان ناکەن دەبێت بڕی 10 یۆرۆ غەرامە بدەنە حکوومەت.

"لانجارۆن"
خەڵکی شارێک لە ئیسپانیا مافی مردنیان نییە، 4 هەزارکەس دانیشتوویەتی، هۆکاری ئەو بڕیارەش ئەوەیە کە شوێنی ناشتنی مردوویان کەمە.
"سارپۆنکس"
ئەم لادێیە دەکەوێتە نەرویج، لێرەش مردن قەدەغەیە، بەڵام لەبەر یاسا نە، بەڵکو لەبەرئەوەی تەرم لەم شوێنە لەگەڵ زەویی تێکەڵ نابێت، بەناچاری ئەو کەسانەی نەخۆش دەکەون لەلادێکە دوور دەخرێنەوە.
"بێریتیبا"
شارێکی بچوکە لە بەرازیل، سەرۆک شارەوانی شارەکە دەڵێت، لەبەر ئەوەی شوێنیان نییە بۆ ئەوەی مردووەکانی تێدا بنێژن، ئەوەشی هەست دەکات کە لە مردن نزیک دەبێتەوە پێویستە شارەکا بەجێبهێڵێت.

 
س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە