گشتی

ئایفۆنەکەی هاڕی و کردی بە شەربەت و خواردییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایفۆنەکەی هاڕی و کردی بە شەربەت و خواردییەوە
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

لەجیهاندا کەم نین ئەو کەسانەی دەیانەوێت بەکارێکی سەیروسەمەرە سەرنجی هەمووان بەلای خۆیاندا رابکێشن، هەندێکجار کاری ئەو کەسانە وەک سەرکێشییەک سەیر دەکرێت و مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات یان زیان بە موڵک و ماڵی خۆیان دەگەیەنن.

لە کارێکی سەیروسەمەرەدا، پیاوێک ئافۆنەکەی خۆی کە نرخەکەی زیاتر لە هەزار دۆلارە دەخاتە ناو خەڵاتەیەکی کارەبا و دەیهاڕێت، دواتر ئایفۆنە هاڕاوەکە دەکاتە ناو پەرداخێک و ئاویی بەسەردا دەکات و دەیخواتەوە. 

پیاوەکە ناوێکی بۆ داناوە پێی دەڵێت "شەربەتی ئایفۆن" و زۆر بە ئاسایی خواردوویەتی بێ ئەوەی گوێ بداتە ئەوەی کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

 ژ.م

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە