عیراقی
کچێک بە چەقۆ و دەمانچە لەلایەن برایەکییەوە کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەكی شورتەی ناوچەی دۆرەی بەغدا كچێك كە لە یانەیەكی شەوانە كاریكردووە لەلایەن براکەیەوە بە چەقۆ و دەمانچە کوژراوە.
میدیاکانی عیراق ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تشرینی دووەمی 2022 بڵاویاکردووەتەوە، لە گەڕەكی شورتەی ناوچەی دۆرەی بەغدای پایتەختی عیراق كچێك كە لە یانەیەكی شەوانە كاری كردووە و سەماكەر بووە، لەلایەن براكەیەوە دراوەتە بەر چەقۆ و پاشان تەقەی لێکردووە و كوشتوویەتی،
ئاماژە بەوەکراوە، بكوژەكەش بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتووە، ئاشكراش كراوە كە ئەو كچە خەڵكی شارێكی دیکەیە، بەڵام لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی لە بەغدا پێكەوە ژیاون.
س،ر