عیراقی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەركی حكومەتە دەستوور بكاتە بنەمای كاركردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەركی حكومەتە دەستوور بكاتە بنەمای كاركردن
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی عەزم كۆبووەوە و لە دیدارێكدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو سەقامگیریی سیاسی لە وڵاتدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتی و پشتیوانی لایەنەكان كردەوە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەت، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر و چارەسەركردنی كێشەكان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەی بە یەكدەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرد لەپێناو داهاتووی وڵات و پاراستنی سەقامگیری لە ناوچەكە و رایگەیاند "هاوكاری و هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەپێناو جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت و سەرخستنی پرۆسەی چاكسازی، فاكتەری بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكانە".

راشیگەیاند "ئەركی حكومەتە دەستوور بكاتە بنەمای كاركردن تاوەكو مافی هەموو گەلانی عیراق پارێزراوبێت".
‏‎‎

ك. م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان