عیراقی
چ جۆرە برنج و دۆشاوێک بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
وەزارەتی بازرگانی عیراق رایدەگەیەنێت لەئێستادا ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگانە بەسەر هاوڵاتییاندا دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش 127 هەزار تۆن برنجی تایلەندی لەگەڵ هەزار و 280 تۆن دۆشاوی تەماتە ئامادەیە و لەبەردەستدایە بۆ دابەشکردن.
محەمەد حەنون، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی خۆراک رایگەیاند "لەئێستادا ئەو بەشە برنجەی هاتووەتە بەندەرەکانی عیراق نموونەیان لێوەرگیراوە و لەبەشی كۆنترۆڵی جۆری كۆمپانیای خۆراك و بەشی كۆنترۆڵی بازرگانییدان بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە جۆر و کوالێتییەکەی".
لەدوای دەستبەکاربوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، جەختی لەسەر باشترکردنی سەبەتەی خۆراک کردووەتەوە،بۆیە کۆمپانیای بازرگانی خۆراک سوورە لەسەر دابینکردنی جۆری باشی برنج بەپێی ئەو ستانداردانەی وەزارەتی تەندروستی بۆی داناوە و مەرجە برنجەکە برنجێکی دەنک درێژی کوالێتی باش بێت.
ژ.م