جیهانی

ترەمپ ناوێرێ دەست لە دەم و چاوی بدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ ناوێرێ دەست لە دەم و چاوی بدات
مەودا میدیا-

میدیاكانی ئەمریكا لەسەر زاری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بڵاویان كردوەتەوە كە بەهۆی ترس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ترەمپ ناوێرێت دەست لە دەم و چاوی بدات.

بەگوێرەی هەواڵێكی میدیا ئەمریكییەكان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا لە كۆشكی سپی وتویەتی "من بەردەوام دەست لە دەم و چاوم دەدەم، بەڵام ماوەیەك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ناوێرم دەست بە دەم و چاوما بێنم".

پێشتر میدیاكانی ئەمركیا ئەوەیان بڵاوكردەوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا لە چەند ویلایەتێك بڵاوبووەتەوە و سەدان حاڵەتیش تۆماركراون، تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لە ئامادەباشیدان.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان