عیراقی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت كێشەكانی مامۆستایان چارەسەر بكرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت كێشەكانی مامۆستایان چارەسەر بكرێن
مەودا میدیا-

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە میانی پێشوازیكردنی لە وەزیری پەروەردەی عیراق رایگەیاند "دەبێت كێشەكانی مامۆستایان چارەسەر بكرێن و خوێندن بە زمانی كوردی لە شاری كەركوك بەرەوپێشچوونێكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت".

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازیكرد لە ئیبراھیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عیراق و ‏‎لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی هەوڵەكان بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە و خوێندن كرا و چارەسەركردنی كێشەكان و رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ خوێندكاران و مامۆستایان وەك یەكێك لە سێكتەرە گرنگەكانی كۆمەڵگە جەختیلێكرایەوە.
‏‎
لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە كێشەی خوێندن بە زمانی كوردی و راژەی مامۆستایان كرد لە كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان و رایگەیاند "دەبێت كێشەكانی مامۆستایان چارەسەر بكرێن و خوێندن بە زمانی كوردی لە شاری كەركوك بەرەوپێشچوونێكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت. بۆ ئەم مەبەستەش داوامانكردووە راژەی مامۆستایان بگوێزرێتەوە بۆسەر وەزارەتی پەروەردەی عیراق و مافە یاساییەكانیان بەدەستبهێنن. كە ئەمەش یەكێك بووە لەو خاڵە گرنگانەی لە كارنامەی حكومەتی نوێ جێگیركراوە و پرۆژەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە".

لەبارەی كێشەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن و خوێندكارانی خوێندنگەكان لە هەرێمی كوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "ئێمە لە خەمی بەرەوپێشچوونی ئەو كەرتە گرنگەی كۆمەڵگەین و دەبێت گرنگی زیاتری پێبدرێت، كارەكانیشمان لە رابردوودا بۆ خزمەتی خوێندكاران و مامۆستایان دەرخەری ئەو راستییەن. لە كاتێكدا ئەركی حكومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەكانە ژینگەیەكی ئارام و لەبار بۆ خوێندكاران و مامۆستایان بڕەخسێنن و هەنگاو بە ئاڕاستەی بەرەوپێشچوونی پرۆسەكەدا بنێن".
‏‎
لە بەرامبەردا ئیبراھیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عیراق ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی كرد لەبەرامبەر خزمەتی پەروەردە و پرۆسەی فێركردن و رایگەیاند "بەڵێن دەدەین بەدواداچوون بۆ كێشەكان بكەین و لیژنەیەكی تایبەت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێكبهێنین تاوەكو بتوانین خزمەتی خوێندن بە زمانی كوردی و مامۆستایان بكەین".


ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە