عیراقی

هەموو مانگێک لە عیراق نزیکەی 25 منداڵ تووشی شێرپەنجە دەبن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەموو مانگێک لە عیراق نزیکەی 25 منداڵ تووشی شێرپەنجە دەبن
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

وەزارەتی تەندروستیی عیراق  لە ئامارێکدا بڵاویکردەوە، هەموو مانگێک نزیکەی 25 منداڵ لە عیراق تووشی شێرپەنجە دەبن، ئەوەش بە کارەسات و مەترسی دەزانێت لەسەر منداڵانی عیراق.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند "هەموو مانگێک نزیکەی 25 منداڵ لە عیراق تووشی شێرپەنجە دەبن، ئەمەش مەترسییەکە لەسەر منداڵانی عیراق، چونکە چارەسەری پێویست نین".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی راهی لە بەغدا رایگەیاند "کێشەیان هەیە لە چارەسەرکردنی ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشییەکە دەبن و کەمی بودجەی تەرخانکراو بۆ رووبەڕووی ئەو نەخۆشییە ئەوانی تووشی گرفت کردووە و ناتوانن وەک پێویست چارەسەری منداڵانی شێرپەنجە بکەن و گرانی دەرمانیش لەلایەکەوە چۆکی بە کەسووکاری منداڵەکان داداوە، بۆیە رۆژانە چەندین منداڵ گیانلەدەستدەدەن"

 شەڕوئاڵۆزی بەردەوام لەو بەشێکی ناوچەکانی عیراق وایکردووە ئاو و خۆراک و ژینگەی ئەو ناوچانە گۆڕانکارییان بەسەردا بێت، هەر بۆیە رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکەش لەو ناوچانە زیاترە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان