عیراقی
لەبارەی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد روونكردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت "تا ئێستا پەرلەمانتارانی كورد لە هاتنی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا ئاگادار نەكراون و نازانین كەی دێنە بەغداد".
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ مەودا میدیا وتی "تا ئێستا لە هۆكاری نەهاتنی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد ئاگادار نین و هیچ ئاگاداریش نەكراوین لە هاتنی وەفدی هەرێم لەكاتێكدا دەبوو پەرلەمانتارانی لیژنەی یاسایی و لیژنەی دارایی و لیژنەی نەوت و گاز ئاگادار بكرانایە لەوسەردانانە و هەماهەنگی هەبووایە لەگەڵ پەرلەمانتارانی كورد".
لەبارەی چارەسەر كردنی كێشەكانی نەوت و غاز لە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی رایگەیاند "بەپێی كارنامەی حكومەتی سودانی دەبێت لەماوەی 6 مانگ چارەسەری ئەو كێشانە بكرێت لەسەر بنەمای یاسای نەوت و غاز كە پێشتر یاساكە بوونی هەبووە و جێبەجێ نەكراوە، بەڵام نزیكەی 40 رۆژ بەسەر دەستبەكاربوونی كابینەی نوێ تێپەڕدەبێت و هیچ هەنگاوێكیش لەوبارەیەوە نەنراوە".
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەوەشكردەوە "وەكو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەتایبەت پەرلەمانتارانی كورد بە وردی چاودێری دۆخەكە دەكەین و چاودێر دەبین لەبارەی ئەو رێككەتن و گفتوگۆیانەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵی دەكرێت".
ك م