عیراقی

سەرۆكی هەرێم باس لە سەردانەكەی دەكات بۆ بەغداد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆكی هەرێم باس لە سەردانەكەی دەكات بۆ بەغداد
مەواد میدیا-

سەرۆكی هەرێمی كوردستان باس لە سەردانەكەی بۆ بەغداد دەكات و دەڵێت "پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عیراق و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدادمان تاوتوێ كرد و پشتیوانیمان بۆ كابینەی نوێی حكومەتی عیراق دووپاتكردەوە".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری و رێبەرانی تری عیراق و سەركردەی پارتە سیاسییەكان كۆبوومەوە و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات، پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عیراق، چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد و چەند پرسێكی دیكەمان تاوتوێ كرد".

راشیگەیاندووە "پشتگیریی هەرێمی كوردستانمان بۆ كابینەی نوێی عیراق دووپات كردەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە سەرەكییەكانی وڵات لە چوارچێوەی دەستووردا".



ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان