عیراقی
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی بازرگانییەوە لەبارەی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
لە دوای گۆڕانکاری و چاکسازی لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان، وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڕیاریدا بۆ لەمەودوا منداڵی تازە لەدایکبوو کارتی بەشە خۆراکی مانگانەی پێبدرێت.
ئبتهال هاشم سابت، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند "وەزیری بازرگانی لە رێنماییەکدا باس لەوەدەکات بۆ لەمەودوا پێویستە کۆپیی تۆمارکردنی ئەلیکترۆنیی کارتی نیشتمانی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو بکرێت تاوەكو ناویان بخرێتە ناو کارتی بەشەخۆراکی مانگانەوە".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئاماژەی بەوەکردووە "لە یاسای عیراقیدا هاتووە ئەو زانیارییانەی لە فۆڕمی تۆمارکردندا هەیە بەشێوەیەکی یاسایی پەسندکراون".
ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق پێداچوونەوەی بە بەشەخۆراکی مانگانەی خەڵکدا کردووە و جەخت لەسەر کوالێتی و باشبوونی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییانی عیراق دەکاتەوە.
س،ر