عیراقی
مووچەی توێژێکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراق جێگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرایدەکات کە مووچەی لیوای 20ی پێشمەرگە لە پرۆژەی یاسای بودجەی 2023ی عیراقدا جێگیرکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2022 دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "وەزیری بەرگریی عیراق پێی راگەیاندین مووچە و بودجەی لیوای 20ی ھێزەکانی پێشمەرگە لە موازەنەی 2023دا جێگیرکراوە".
ئاماژەی بەوەکرد "لەگەڵ ھەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆن و مەلا کەریم شکور، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، سەردانی وەزیرمان کرد بۆ تەئکیدکردنەوە لە داواکارییەکەمان کە جێگیرکردنی مووچە و بودجە و مافەکانی لیوای 20ی پێشمەرگەیە".
س،ر