کوردستانی

هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راگیراوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ راگیراوە؟
مەودا میدیا-

دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ئاگادارییەك لەبارەی بەردەوامی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری ئاگادارییەك بڵاو دەكاتەوە و جەخت لە بەردەوامی هاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری دەكات بۆ ماوەی 24ی بەردەوام.

عەمید محەمەد تاهیر رەشید، سەرپەشتیاری كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ و بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ رایگەیاندووە "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و گەشتیاران و شۆفێران و بازرگانان دەكەین كە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ 24 كاتژمێر كراوەیە و سەرجەم بەڕێوەبەر و لێپرسراو و فەرمانبەران لە ئەركدان لەپێناو خزمەتكردنی هاوڵاتییان و بۆ ئەوەش جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری بەردەوامە لە دەروازەكە".

باسی لەوەشكردووە "سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە باس لەداخستنی مەرزی باشماخ دەكەن و نە لەڕابردوو نەلەئێستا و لەداهاتووشدا مەرزی باشماخ دانەخراوە و هەمیشە كراوەیە و هەرپێشهاتێكیش هەبێت لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و لەڕاگەیاندنەكانەوە ئاگادارتان دەكەینەوە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رۆڵی ژنانی گوندنشین لە بواری کشتوکاڵیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئۆپەراسیۆن و شکانی شکۆ

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

پەکەکە و ژمارەکان و ئاسۆیەکی ناڕوون

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام…

لەلایەن رێبوار کەریم وەلی