عیراقی
سەرۆک وەزیرانی عیراق بانگهێشتی ئێران کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن سەرۆک کۆماریی ئێرانەوە ئیبراهیم رەئیسی، بەفەرمیی بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عیراق محەمەد شیاعی کراوە بۆ ئەوەی سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، باڵوێزی ئێران لەعیراق سەردانی سەرۆک وەزیرانی عیراقی کردووە بە مەبەستی گەیاندنی بانگهێشتنامەی ئێران بۆ سەردانیکردنی سوودانی بۆ تاران.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەدوای گەیاندنی بانگهێشتەکە لەلایەن باڵوێزی ئێرانەوە، لەدانیشتنەکەدا باسلە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و پەیوەندییەکانی عیراق و ئێران کراوە بەتایبەت لەبواری ئاسایش و پاراستنی سەروەری خاکی هەردوولا و سەقامگیری ناوچەکە.
بانگهێشتەکەی ئێران و سەرۆک وەزیرانی عیراق، لەکاتێکدایە لەناوخۆی ئێران ناڕەزایەتی و خۆپیشناندانەکان بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە حکوومەتی ئێران ناوبەناو سنوورەکانی عیراق دەبەزێنێت و بۆردمانی ناوچە سنوورییەکان دەکات.
ژ.م