گشتی
تەرمی سێ کەس لەماڵێکدا دۆزرایەوە کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیانەوە بووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی ئیستەنبووڵی تورکیا رایگەیاند، لەنێو ماڵێکدا تەرمی سێ کەس دۆزراوەتەوە کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیانەوە دیاربووە، دووان لەتەرمەکان ژنبوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبووڵ رایگەیاند، لەدوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن خەڵکەوە لەرووداوێک، تیمەکانیان رەوانەی شوێنی تاوانەکە کراون و بۆیان دەرکەوتووە لەماڵێکدا لەناوچەکە سێ تەرمی تیایە کە دوانیان ژنبوون و بە فیشەک کوژراون، راشیگەیاند، هیچ جۆرە چەکێکیان لەناو ماڵەکەدا نەدۆزییوەتەوە.
لای خۆشیانەوە پۆلیسی ئیستەنبووڵ پەڕاویی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامەی کەسەکانیان ئاشکرا نەکردووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
ژ.م