عیراقی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە پاراستنی هاوسەنگی و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە پاراستنی هاوسەنگی و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردە
مەودا میدیا- 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق، موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی ھاوپەیمانیی عەزم و رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بابلیون لە ماڵی مام لە بەغدا كۆبوونەوە.
‏‎
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی وڵات تاوتوێكران و ئەرك و بەرپرسیارێتی لایەنە سیاسییەكان بۆ سەرخستن و جێبەجێكردنی كارنامەی ‌حكومەتی نوێ گفتوگۆی لەبارەوەكرا. جەخت لە هەماهەنگی و هاریكاری بەردەوامی نێوان هێزە نیشتمانییەكان كرایەوە لەپێناو راپەراندنی ئەركە دەستووری و نیشتمانییەكان و پاراستنی مافی هەموو گەلانی عیراق.
‏‎
كۆبوونەوە بەرەچاوكردنی دۆخی سیاسی، ئابووری، ئەمنی ئەمڕۆی عیراق داوایكرد بەرژەوەندی نیشتمانی، پێكەوەیی و هاوبەشیی راستەقینە بكرێنە بنەمای كاركردن و بەهێزكردنی پایەكانی حوكمڕانی. 

هەروەها پشتگیریی لایەنەكان بۆ سەرخستنی بەرنامەی ‌حكومەت و پرۆسەی چاكسازی، وەك فاكتەرێكی گرنگی بەدیهێنانی سەقامگیری لەوڵاتدا وەسفكرا. داوشكرا ناكۆكییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق چارەسەرێكی ریشەییانەی بۆ بدۆزرێتەوە و دەستوور بكرێتە پێوەر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سازان لەسەر ئەو خاڵانەی ناكۆكیان لەسەرە.
‏‎
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا خواستی ھەرێم و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند "ئامانجی ئێمە پاراستنی هاوسەنگی و بەدیهێنانی مافەكانی گەلی كوردە لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵدا، دەمانەوێت تەبایی و پێكەوەژیان بكەینە بنەمای كاركردن و هەموومان لەپێناو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییانمان هەوڵبدەین، دڵنیاین دەتوانین لەگەڵ برا و دۆستەكانمان وڵات بەرەو ئاشتی، سەقامگیری و یەكسانی ئاڕاستە بكەین و لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەدا بین".

ک م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان