عیراقی
وەفدی حكومەتی هەرێم گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوونەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و یەكەم كۆبوونەوەیشی لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەنجامدا سەرۆکی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە بەغدا دەڵێت "ئەمڕۆ لەگەڵ جێگری سەرۆكوەزیرانی عیراق کۆبوونەتەوە و کۆبوونەوەکانیش بەردەوامییان دەبێت".
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاندووە ''ئەمڕۆ وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردوە و دوای گەیشتنیان بۆ بەغدا لەگەڵ دكتۆر محەمەد تەمیم، جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەتەوە و لە كۆبوونەوەكەدا باس لە كۆمەڵێك پرس كراوە".
فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی پارتی وتیشی ''بڕیارە وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سەردانەكەیاندا بۆ بەغدا لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكومەتی عيراق بەردەوام بن.''
ك م