عیراقی

سودانی وەجبەی یەكەمی "دزیی سەدە"ی گێڕایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی وەجبەی یەكەمی "دزیی سەدە"ی گێڕایەوە
مەودا میدیا- 

سەرۆک وەزیرانی عیراق گەڕاندنەوەی 182 ملیار دینار لەو پارانەی لە كەیسی ناسراو بە "دزیی سەدە" دزرابوون ئاشكراكرد و گەڕاندییەوە بۆ عیراق؛ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت "کۆی پارە براوەكە ترلیۆنێك و 681 ملیار دینارە و بڕیارە لەدوو هەفتەدا بگەڕێندرێتەوە".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا "لایەنە پەیوەندیدارەکان زیاتر لە 182 ملیار دیناریان لە داهاتی دزراوی باج گەڕاندووەتەوە".  

داواشی لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە کرد “خۆیان رادەست بکەن و پارە دزراوەکە بگەڕێننەوە”.  

هاوكات سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە "سودانی وەجبەی یەكەمی دزیی سەدەی گێڕایەوە كە 182 ملیار دینارە و كۆی گشتی پارە براوەكەش ترلیۆنێك و 681 ملیار دینارە و بڕیارە لەدوو هەفتەدا تەواوی پارەكە بگەڕێندرێتەوە".


ک م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان