عیراقی

راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتيی هەرێمی کوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتيی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا- 
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد "لەدوای سەرنیدا سەرۆکی هەرێم پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی سودانی دوپاتکردووەتەوە و جەخت لە پێکەوە کارکردن کراوە بۆ چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغدا". 

سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت "له‌ دوا سه‌ردانه‌کانی سەرۆکی هەرێم بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان، دوایین پێشهاته‌کانى دۆخى ئه‌منى و سیاسیى وڵاتیان تاوتوێ کرد و جه‌ختیان له‌ هاریکارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان ته‌واوى لایه‌نه‌کان کرده‌وه‌ بۆ پشتگیرى له‌ حکومه‌تى فیدراڵیى نوێى عیراق و سه‌رخستنى کارنامه‌که‌ى، هه‌روه‌ها پێکه‌وه‌کارکردن بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ ماده‌ی 140، بودجه‌ و شایسته‌ دارایییه‌کان، دۆخی شنگال و کێشه‌کانی وڵات به‌گشتی به‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى وڵات".

باسی لەوەشکردووە "نێچیرڤان بارزانى و محەمەد شیاع سودانی به‌ ته‌واوى هاوڕابوون و دووپاتیان کرده‌وه‌ که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌ به‌ هیچ جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌ و کرده‌یه‌وه‌کى سه‌ربازى له‌ سنووره‌کانى عیراق و هه‌رێمى کوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ک هه‌میشه‌ هاوکارى و یارمه‌تى پێشکه‌ش به‌ په‌نابه‌ران ده‌که‌ن، به‌ڵام رێگه‌ به‌ بوونى گرووپى چه‌کدار له‌ هه‌رێمى کوردستان نادرێت، بۆیه‌ هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ته‌واوى هاریکارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن و ئاسایشى سنووره‌کان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێش هاوکار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و رێکارى پێویست ده‌گرنه‌ به‌ر".

هەروەها نێچیرڤان بارزانى دڵنیایى دا و جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ "هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ بۆ عیراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌که‌ش به‌ فاکته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها خوازیارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌کانیه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزله‌یه‌کگرتن و دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، هاوکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیی و دەرەکییەکان لە ناوچەکە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەک پشت به‌ گفتوگۆ و لێکگه‌شتن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ ببه‌ستن، بۆ ئەوەش سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان ئامادەیە رۆڵێکی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه‌ لەمبارەیەوە بگێڕێت".

ك م 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان