عیراقی
مەودا میدیا بەدواداچوون لەبارەی كەمكردنەوەی نرخی كارتی هێڵەكانی پەیوەندیی دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- كاروان مەحمود
بەپێی بڕیاری پێشتری حكومەتی عیراق لە سبەینێوە 20% باج لەسەر هێلەكانی پەیوەندی لادەبرێت و بۆ ئەوەش بڕیارە نرخی كارتی مۆبایل كەمبكرێتەوە و وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەش دەڵێت "هەر رێككارێك لەوبارەیەوە بگیرێتە بەر لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەبێت، بەڵام سەرجەم هێڵەكانی پەیوەندی رایانگەیاندووە پابەندی كەمكردنەوەی نرخی كارتەكان دەبن".
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بۆ مەودا میدیا وتی "بەپێی ئەوەی بڕیاردراوە و هێڵەكانی پەیوەندیش ئاشكرایان كردووە لە سبەینێوە نرخی كارتی مۆبایل كەمدەكرێتەوە و بەنرخی پێشتر دەفرۆشرێت و ئەو بڕیارەش كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت ناگرێتەوە چونكە لای ئەوان هیچ زیاد كردنێك نەبووە".
باسی لەوەشكرد "ئەگەر كۆمپانیایەكی پەیوەندی پابەندی دابەزاندنی نرخەكان نەبێت لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رێككاری پێویست دەگیرێتە بەر چونكە كۆمپانیاكانی پەیوەندی لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراق سەرپەرشتی دەكرێن".
لەبارەی ئەو كارتانەی هێڵەكانی پەیوەندی كە پێشتر كڕدراون و لە ئێستادا لای فرۆشیاران ماون، مەودا میدیا پەیوەندیكرد بە ئەفرسیاب بورهان، یەكێك لە فرۆشیارانی كارت لە سلێمانی و وتی "ئەوانەی لەلایەن كۆمپانیاكانی پەیوەندییەوە كڕدراون پێیان راگەیاندوین لە بەیانییەوە بەنرخی كەمتر بفرۆشرێت و بۆ ئەوەش قەرەبوومان دەكرێتەوە بەڵام ئەو كاتانەی لەلایەن كەسانی دیكەوە كڕدراوە دەبێت بە زەرەر یان گرانتر لە نرخی كۆمپانیاكانی پەیوەندی بفرۆشرێتەوە".
ك م