عیراقی

وەزیری كارەبای حكومەتی فیدراڵ: سودێكی زۆرمان لە پێشكەوتنەكانی كارەبای هەرێم بینیوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری كارەبای حكومەتی فیدراڵ: سودێكی زۆرمان لە پێشكەوتنەكانی كارەبای هەرێم بینیوە
مەودا میدیا-

وەزیری كارەبای عیراق سوپاسی وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە هاوكارێكی باش بوون بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ ئاوارەكان و سوودێكی زۆریان وەرگرتووە لە پێشكەوتنەكانی كارەبای هەرێم لە پڕۆژەكان و سیستەمە نوێیەكانی بەرهەمهێنانی كارەبادا.

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ زیاد عەلی فازڵ، وەزیری كارەبای حكومەتی فیدراڵی كۆبووەوە و لەبارەی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەت و باشكردنی دۆخی كارەبا گفتوگۆیان كرد و، وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم رایگەیاند "ئێستا هەرێمی كوردستان لە رێگای دانانی سیستەمی پێوەری زیرەك توانیویەتی دادپەروەریی دابەشكردنی كارەبا بۆ هاوبەشانی دابین بكات."

زیاد عەلی فازڵ، وەزیری كارەبای عیراق سوپاسی وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد كە هاوكارێكی باش بوون بۆ دابینكردنی كارەبا بۆ ئاوارەكان و سوودێكی زۆریان وەرگرتووە لە پێشكەوتنەكانی كارەبای هەرێم لە پڕۆژەكان و سیستەمە نوێیەكانی بەرهەمهێنانی كارەبادا.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان