جیهانی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ رێگریکردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لە جیهاندا

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ رێگریکردن  له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لە جیهاندا
مەودا میدیا-

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایدەگەیەنێت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بكه‌ین له‌ جیهاندا ئاماژە بەوەش دەکات  ئه‌مریكا هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كات، كه‌ ڤایرۆسی كۆرنای تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكه‌ین له‌ جیهاندا، هەروەها ئه‌مریكا هاوكاری ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ ڤایرۆسی كۆرنای تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌مڕۆ هاوكاری دارایمان بۆ ژماره‌یه‌ك وڵات ته‌رخانكرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌ هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرین كه‌ بگاته‌ ئه‌مریكا، هەروەها بۆ رێگری و خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند رێوشوێنێكی گرنگمان گرتووه‌ته‌به‌ر".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان