عیراقی

لێدوانێك لەبارەی ناردنی نەوتی سپی لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێدوانێك لەبارەی ناردنی نەوتی سپی  لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە
مەودا میدیا-

هەرچەندە بڕیاربوو حكومەتی فیدراڵی نەوت رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات تاوەكو بە نرخی كەمتر لە بازاڕەكان دابەشبكرێت بەسەر هاوڵاتییان بەڵام سەرچاوەیەكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەڵێت "تا ئێستا نەوتەكە رەوانە نەكراوە و كاتی ناردنی دیاریكراو نییە". 

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ مەودا میدیا وتی "تا ئێستا بڕیاری ناردنی نەوت لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە بۆ هەرێمی كوردستان جێبەجێ نەكراوە و كاتی ناردنیشی دیاریكراو نییە".

راشیگەیاند "هۆكاری نەناردنی بەشە نەوتی هەرێم بێدەنگ بوونی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانە كە تا ئێستا هەوڵی جدی نییە لەوبارەیەوە و هەوڵەكان بۆ ئەوەیە ئەو نەوتەی لە ناوخۆی هەرێم بەرهەمدەهێنرێت بدرێتە هاووڵاتییان بە نرخی پاڵپشتی كراو".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان