عیراقی

پێشینەی 150 ملیۆن دیناری بە هاوڵاتییان دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشینەی 150 ملیۆن دیناری بە هاوڵاتییان دەدرێت
مەودا میدیا-

بانکی رافیدەینی عیراقی کە بانکێکی حکومییە بڕیاریداوە بڕی 150 ملیۆن دینار پێشینە بدات بە هاوڵاتییان بە مەبەستی کڕینی خانوو کە بەشێوەی درێژخایەن قەرزەکە دەدرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 3ی کانونی یەکەمی 2022 بانکی رافیدەینی عیراقی رایگەیاند "بڕی 150 ملیۆن دینار پێشینە دەدرێت بە هاوڵاتییان بە مەبەستی کڕینی خانوو".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "قەرزەکە بە ماوەی 10 ساڵ دەدرێتەوە و سوودەکەشی لە 4% دەبێت و تەنها دەدرێت بەو کەسانەی کە دەیانەوێت خانوو بکڕن".

بڕیاردراوە لە دوای کردنەوەی بانکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان سەرجەم ئەو پێشینانەی کە بانکی رافیدەین دەیدات هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان