عیراقی

دوو وەزیری دیکەی کورد متمانەی پەرلەمانی عیراقییان پێبەخشرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو وەزیری دیکەی کورد متمانەی پەرلەمانی عیراقییان پێبەخشرا
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا متمانەی بەخشییە هەردوو وەزیری ژینگە و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی عیراق کە هەردووکیان کوردن.

ئەمڕۆ شەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆبووەوە بە مەبەستی متمانە دان بە وەزیری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عیراق و وەزیری ژینگەی عیراق لە کابینەی نوێی حکومەتی عیراقدا.

هەردوو وەزیرەکە کوردن و نزار ئامێدی وەک وەزیری ژینگەی عیراق متمانەی پێدرا و بەنگین رێکانیش وەک وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عیراق متمانەی پێدرا.

رۆژی 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و  رۆژی 27ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 به‌ ئاماده‌بوونی 253 په‌رله‌مانتار، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق متمانه‌ی به‌ كارنامه‌ و 21  وه‌زیری‌ كابینه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌خشی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان