عیراقی
سەرۆک وەزیرانی عیراق داوا لە ئەڵمانیا دەکات هاوکاریان بن لە گەڕانەوەی پارە دزراوەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەمیانی چاوپێکەوتنی محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا، سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای لە ئەڵمانیا کرد یارمەتیی وڵاتەکەی بدات لەگەڕانەوەی پارە دزراوەکان و رادەستکردنی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بە دۆسییەی گەندەڵی.
لەراگەیەندراوێکی حکومەتی عیراقدا هاتووە کە سودانی چاویی بە بالیۆزی ئەڵمانیا کەوتووە و داوای هاوکاری لەو وڵاتە کردووە لە رووبەڕوو بوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی لەعیراق.
لای خۆشییەوە بە نوێنەرایەتی وڵاتەکەی "مارتن یجر" باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق، بەڵێنی هاوکاری زیاتری بە عیراق و دڵنیایی لە پەیوەندییەکانیان لە گەڵ بەغدا داوە.
دیدارەکەی سودانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لەکاتێکدایە کە بەفەرمی بانگهێشتی ئەو وڵاتە کراوە و ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی ئێرانی کرد و چاویی بە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کەوت.
ژ.م