عیراقی
وەزیری بازرگانی عیراق؛ بڕی 50 هەزار تون ئارد گەیشتووەتە پارێزگای بەسڕە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەچوارچێوەی دابینکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتیانی عیراقی بۆ ساڵی 2023 وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند، دڵنیایی تەواو دەدەن لەدابینکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان و ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ بەشەخۆراکی ساڵی2023.
ئەسیر غرێری وەزیری بازرگانی عێراق دەڵێت، لە چوارچێوەی ئامادەکاری و دابینکردنی بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان 50 هەزار تون ئارد گەیشتووەتە عیراق بۆ دابەشکردنی لە ساڵی 2023.
لەچوارچێوەی پلانەکەی وەزارەتی بازرگانی عیراقدا هاتووە کە 750 هەزار تەن ئاردی دیکە بکڕدرێت وەک تەواوکەری سەبەتە خۆراکی ساڵی داهاتوو.
دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان لە کاتێکدایە لەماوەی رابردوودا چەندین تەن برنج و دۆشاو لە کۆگاکانی عیراق ئەنبار کراوە بۆ ئەوەی بەبێ گرفت بتوانرێت هەموو مانگێک لەکاتی خۆیدا سەبەتە خۆراکی خەڵکی عیراق دابینبکرێت.
ژ.م
ژ.م