عیراقی
پشکی کورد لە بودجەی عیراق دیاریدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا پرۆژە یاسای بودجەی 2023ی عیراق بێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئاماژە بەوەشدەکات لەلایەن کورد و حکومەتی عیراقیشەوە جۆرێک لە گەشبینی هەیە بۆ پابەندبوون بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا.
دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا پرۆژە یاسای بودجەی 2023ی عیراق بێتە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام ئەگەر لەم هەفتەیەدا نەیەت بەهۆی دەستپێکردنی پشووی یاسایی پەرلەمانەوە هاتنی پرۆژە یاساکە دەکەوێتە ساڵی تازەوە".
لەبارەی پشکی کورد لە بودجەی 2023دا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی "لەلایەن کورد و حکومەتی عیراقیشەوە جۆرێک لە گەشبینی هەیە بۆ پابەندبوون بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا، بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە هەردوولا پابەندبن بە بودجە و بڕیارەکانەوە".
وتیشی "بەپێی ئەو زانیارییانەی هەیە پشکی کورد لە بودجەی ساڵی 2023ی عیراقدا لەنێوان لە %12 بۆ لە %17یە، تاوەکو بە تەواوەتیش رێژەکە جیگیرنەکرێت دڵنیانابین لە پشکی کورد".
لەئێستادا حکومەتی نوێی عیراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023ی عیراقە.
س.ر