عیراقی
بانکی ناوەندیی عیراق بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بڕیارێکی نوێ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی ناوەندیی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد بڕی خستنەڕووی دۆلار لە بازاڕەکاندا زیاتر دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە ئامانجی بانکەکەیان کە پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری بازاڕە.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2022 بانکی ناوەندیی عیراق رایگەیاند "لەپێناو بەدیهینانی ئامانجی بانکەکەیان کە پاراستنی هاوسەنگی و سەقامگیری بازاڕە، بڕی خستنەڕووی نەختینەیی دۆلار لە بازاڕەکان زیاتر دەکەن و بڕیارەکەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت".
ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندیی عیراق دوای ئەوەدێت کە بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بەرزبوونەوە، بەپێی وتەی شارەزایانی ئابووری بێت هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە کەمی دۆلارە لە بازاڕەکاندا.
س.ر