عیراقی

نهێنی کارێکی داعش ئاشکرادەکرێت کە لە عیراق و سوریا ئەنجامی داوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی کارێکی داعش ئاشکرادەکرێت کە لە عیراق و سوریا ئەنجامی داوە
مەودا میدیا-

بەشێک لە شارەزایانی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆمەڵێک بەڵگەیان دەستکەوتووە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە وڵاتەکانی عیراق و سوریا.

راپۆرتی شارەزایانی بواری چەک و تەقەمەنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەریخستووە کە لەدوای بەدەستهێنانی بەڵگە و زانیاریی و قسەی شایەتحاڵەکان بۆیان دەرکەوتوو، چەکدارانی داعش لە سەردەمی خەلافەتی خۆیان لە عیراق و سوریا چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە. 

لە راپۆرتەکەدا هاتووە چەکدارانی داعش لە 8ی مارسی 2016 هێرشییان کردووەتە سەر "تازە خورماتوو" لە پارێزگای کەرکوک، هەروەها تووندوتیژی سێکسی و دەستدرێژی کردنە سەر خەڵک و راوەدوونانی مەسیحییەکان و کەمە نەتەوەکانی دیکەی عیراق، هەروەها رووخانی شوێنەوار و ئاسەرارە کۆنەکان بەشێکی دیکە لە کارەکانی داعش بووە.

داعش لە ساڵی 2014 لە بەشێکی خاکی عیراق و سوریا دەستی بە خەلافەتی خۆی کرد، دواتر هەڵمەتێک بۆ لەناوبردنی بە هاوپەیمانی ئەمەریکا و چەندین وڵاتی دیکە دەستیپێکرد، کۆتا شوێنی مانەوەشیان لە ساڵی 2019 لەلایەن هێزەکانی یەپەگە لە رۆژئاوای کوردستان لەناوبرا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان