عیراقی
داهاتی نەوتی عیراق بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا 57 زیادیكردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاندووە "داهاتی نەوتی لە 11 مانگی رابردوودا نزیكەی 108 ملیار دۆلار بووە، بەو پێیەش داهاتەكەی بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو 57% زیادیكردووە".
بەپێی ئەو داتایانەی كۆمپانیای سۆمۆ بڵاویكردەوە "داهاتی 11 مانگی ئەمساڵی عیراق 107 ملیار و 877 ملیۆن دۆلار بووە".
بەپێی ئەو داتایەی سۆمۆ ئاشكرایكردووە "تێكڕای داهاتی نەوتی مانگانەی عیراق نۆ ملیار و 807 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بەراورد بە داهاتی ساڵی رابردوو بە رێژەی لەسەدا 57 زیادیكردووە، كە ساڵی رابردوو تێكڕای داهاتی 11 مانگ 67 ملیار دۆلار بوو".
روونیشیكردووەتەوە "زۆرترین داهاتی نەوت عیراق دەستیكەوتبێت لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بوو، كاتێك داهاتەكەی 11 ملیار دۆلاری تێپەڕاند، بەوەش ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد".
ك م